بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئیرادەی عێراقی دووپاتكردەوە بۆ درێژەدان بە نزیكبوونەوەی پەیوەندییەكان و بەهێزكردنی فاكتەرەكانی سەقامگیری و هۆكارەكانی خۆشگوزەرانی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : ئەمڕۆ محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لە سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی عادل بن عەبدولڕەحمان عەسومی كە بەشداری لە 34ەمین كۆنفرانسی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی كرد كە لەلایەن بەغدای پایتەختەوە میوانداری كراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا شایەتحاڵی گفتوگۆكردن بوو لەسەر هەموو پرسە عەرەبی و ناوچەییەكان، دیارترین تەحەددیاتەكانی بەردەم پلانەكانی گەشەپێدانی گەلانی عەرەبی برا، هەروەها ڕێگاكانی پتەوكردنی پەیوەندی برایانە لەسەر ئاستی یاسادانان و جێبەجێكردن لەنێوان عێراق و دەوروبەری عەرەبیدا.
سەرۆك وەزیران دووپاتی كردەوە كە عێراق سوورە لە درێژەدان بە ڕێبازی پەیوەندیكردن و بەهێزكردنی فاكتەرەكانی سەقامگیری و هۆكارەكانی خۆشگوزەرانی، و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئابوورییەكان لە ڕێگەی یەكگرتن و هاوكاری هاوبەش لەگەڵ هەموو برا و دۆستان.