نەینەوا – ا ه ع لیوا روكن جەبار حاجم سابت فەرماندەی فرقەی پیادەی شەش، ئەمرۆ پێنج شەممە، لەگەڵ یان كۆبیتش نوێنەری تایبەتی سكریتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق و وەفدی هاورێی تاوتوێی بارودۆخی ئەمنیان كرد لە هەڵبژاردنەكاندا. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، وەزرەتی بەرگری رایگەیاند: حاجم لە میانی پێشوازیكردنی لە كۆبیتش رایگەیاند: ئەركی سوپای عێراق تەنها شەڕ و ئازادكردنی ناوچەكان نییە، بەڵكو بەشداریشی لە گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ ناوچەكان كردوە دوای ئازادكردیان لە دوژمن. سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانیش وتی: 760 بنكەی تۆماری دەنگدەران بەسەر ناوچە جیاجیاكانی پارێزگای نەینەوا دابەشكراون، پێشتریش پلانێكی ئەمنی بۆ پاراستنی ئەو بنكانە دانراوە بەمەبەستی سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن. لای خۆیەوە نوێنەی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان ستایشی هێزە ئەمنیەكانی كرد لە ئازادكرنی ناوچەكان و پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی.