ئەنجومەنی خزمەتگوزاری: دەستپێكردنی تیروپشكی ئەلیكترۆنی بۆ دامەزراندن و دابەشكردنی خاوەن بڕوانامە و یەكەمەكان ڕایگەیاند

ناوخۆ
  • 26-02-2023, 13:54
  • +A -A

     بەغدا- INA

    ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجومەنی خزمەتگوزاری فیدراڵی دەستپێكردنی تیروپشكی ئەلیكترۆنی بۆ دامەزراندن و دابەشكردنی خاوەن بڕوانامە و یەكەمەكان ڕایگەیاند.
    ئەنجومەنەكە لە بەیاننامەیەكدا كۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە : گەورەترین پرۆسەی دامەزراندن لە كەرتی حكومیدا دەستیپێكرد، كە بریتی بوو لە 43 هەزار بڕوانامەی كار لە زۆربەی وەزارەت و دامەزراوەكان بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا و یەكەمەكان و كەڵك وەرگرتن لە تیروپشكی ئەلیكترۆنی بۆ داواكاران.
    ئاماژەی بەوەشكرد : رێكارەكانی تیروپشكەكە بە ئامادەبوونی سەرۆكی ئەنجومەنی خزمەتگوزاریی فیدراڵی مەحمود تەمیمی و ژمارەیەك بەرپرس و ئەندامانی ئەنجومەنەكە ئەنجامدرا.