بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە بەشار ئەسەد سەرۆك كۆماری سووریا پێشوازی لە شاندی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی كرد لە دیمەشقی پایتەخت.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: شاندی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی كە لە ژمارەیەك سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی یەكێتیی پەرلەمانی عەرەبی پێكدێت گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی سوریا و ئاماژە بەوە دەكات كە بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا لە كۆشكی گەل لە پایتەخت پێشوازی لە شاندەكە كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئامانجی سەردانەكە پاڵپشتیكردنی گەلی سوریا و وەستانەوە لەگەڵیان لە ئەنجامی تاقیكردنەوەی بوومەلەرزە.
شاندی پەرلەمانی عەرەبی دووپاتی كردەوە كە یەكێتیی پەرلەمان پاڵپشتی گەڕانەوەی سوریایە بۆ دەوروبەرە عەرەبیەكەی.