بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.3 پلە لە ڕوتبەی ڕۆژئاوا ڕوویدا

ناوخۆ
  • 26-02-2023, 13:52
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند ؛ تۆماركردنی ڕوانگە بومەلەرزەییەكانی لە دەستەی گشتی كەشناسی و بەدواداچوونی بومەلەرزەزانی، بوومەلەرزەیەكیان لە پارێزگای ئەنبار تۆمار كردووە.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : بومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.3 پلە بە پێوەری ڕێختەر ناوچەكانی باكووری ڕۆژئاوای روتبە لە پارێزگای ئەنبار ڕوویداوە، ڕێك لە كاتژمێر 02:47:22ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە كاتی ناوخۆیی، ئاماژەی بەوەدا كە لەرزەكە بە ڕوونی لەلایەن هاوڵاتیانەوە هەستی پێكراوە و هیچ زیانێكی تا ئێستا نەبووە.
    وەزارەتەكە داوای لە هاوڵاتیان كردووە خۆپارێزی بكەن و خۆیان لە دەنگۆ و هەواڵی ناڕاست بەدوور بگرن و پابەندبن بەو فەرمانە بومەلەرزەزانییانەی كە لەلایەن دەستەی گشتی كەشناسی و بەدواداچوونی بومەلەرزەزانی دەرچووە.