نرخی دۆلار لە بازاڕە ناوخۆییەكان

ئابوری
  • 26-02-2023, 12:42
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا كەمێك بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
    نرخی فرۆشتنی دۆلار تۆماركرا بۆ هەر 100 دۆلارێك 152 هەزار و 500 دینار، لە كاتێكدا نرخی كڕینی دۆلار بە 152 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێك تۆماركرا.
    بانكی ناوەندی عێراق پێشتر بڕیاریدا دەستكاری نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بكات، بەو پێیەی نرخی كڕینی دۆلارێك لە وەزارەتی دارایی گەیشتە هەزار و 300 دینار بۆ هەر دۆلارێك و بە (1310) دینار بۆ هەر دۆلارێك فرۆشتویەتی بۆ بانكەكان لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنیەوە، و بە (1320) دینار بۆ هەر دۆلارێك دەفرۆشرێت لە بانكەكان و دامەزراوە داراییە نابانكییەكانەوە بۆ سودمەندی كۆتایی.