بەغدا - INA- فاتیمە ڕەحمە
ئەمڕۆ یەكشەممە وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لیوا یەحیا ڕەسووڵ جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنی پێشوەختەی بۆ ئەو كەسانە ڕاگەیاند كە هەوڵی وروژاندنی ململانێی تائیفی یان مەزهەبی دەدەن، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە هاوكاریی هاووڵاتیان سەركەوتنی گەورە بەدەست دەهێنێت بۆ ئاسایشی ناوخۆ.
لیوا رەسوڵ ئاژانسی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : هێزە چەكدارەكان كاردەكەن بۆ پاراستنی گەلی عێراق لە هەموو ناو و ئایینێك، هەروەها ئۆپەراسیۆنی پێشوەختە و چۆنایەتی هەیە كە بەپێی هەوڵی هەواڵگری ئەنجامدەدرێت بۆ ئەوەی هەركەسێك هەوڵی ئەوە بدات بەدوای كردەوەی تیرۆركردن ئەنجام بدەن و بۆ تێكدان وشێواندنی ئاسایش و سەقامگیری، ئاماژەی بەوەشكرد كە رێنماییەكان بریتین لە لێدان بە مشتێكی ئاسن بۆ هەر كەسێك كە هەوڵی دەستكاریكردنی سەلامەتی هاووڵاتییە عێراقییەكە بدات.
ئاماژەی بەوەشكرد :دەزگاكان لە ئامادەباشیدان چ لە بواری هەواڵگری یان وەزارەتی ناوخۆ، كاردەكەن بۆ ڕێگریكردن لەو جۆرە ئۆپەراسیۆنانە، ئاماژەی بەوەشكرد ئێمە كاردەكەین بۆ پاراستنی ڕێكوپێكی و ئاسایش و سەقامگیری، نەك تەنها بە بەدواداچوون بۆ پاشماوەكانی چەتەكانی تیرۆریستی داعش، بەڵام بە پاراستنی ئاسایشی ناوخۆش.
جەختیشی كردەوە : سەركردایەتی سەربازی سەرنجی لەسەر ئاڕاستەكردنی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانە بۆ ئەوەی بەدوای هەر كەسێكدا بگەڕێت كە هەوڵی ناسەقامگیری ئاسایش و ئارامی بدات، ئاماژەی بەوەشكرد هەوڵە هەواڵگرییەكە بوونی هەیە، چ لە مەیدان بێت یان لەسەر زەوی، بۆ ئەوەی بەدوای ئەو كەسانەدا بگەڕێن كە هەوڵی دەستكاریكردنی سیستەمەكە دەدەن.
دووپاتیشی كردەوە كە هاوكاری هاوڵاتی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان و هەواڵگری سەركەوتنی گەورە بۆ ئاسایش بەدەست دەهێنێت، كە ئەمەش لە ئەستۆی هەموواندایە، ڕوونیشیكردەوە كە هەوڵ و هاوكاری یەكگرتوو ئەنجامی ئەرێنی بەدەستدەهێنێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : هەركەسێك ئەو كارانە ئەنجام بدات تاوانبارە كە هەوڵی وروژاندنی ململانێی تائیفی یان مەزهەبی دەدات، ڕوونیشیكردەوە گەلی عێراق لەوە تێپەڕاندووە و هاوكارییەكی گەورە لەنێوان هاوڵاتی و دەزگا ئەمنییەكان هەیە.