وەزارەتی ناوخۆ باوكی ئەو منداڵانەی دەستدرێژییان بۆ كراوە لە بەغدا دەستگیر دەكات

ناوخۆ
  • 26-02-2023, 11:53
  • +A -A

    بەغدا- INA
    وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی ئەو كەسەی ڕاگەیاند كە لە كاسێتێكی ڤیدیۆیدا دەركەوتووە كە دەستدرێژی دەكاتە سەر منداڵەكانی لە بەغدا.
    ئەمڕۆ یەكشەممە بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆ لیوا سەعد مەعن لە ڕاگەیەنراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : دوای كاتژمێری زۆر و بە بەدواداچوونی لەلایەن خودی وەزیری ناوخۆ باوكی ئەو منداڵانەی دەستدرێژییان كراوەتە سەر دەستگیركراوە و منداڵەكان پارێزراون.