بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە بانكی پیشەسازی دەستپێكردنی فرۆشتنی دۆلاری بە هاووڵاتیان بۆ مەبەستی گەشتكردن ڕاگەیاند.
میدیاكانی بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایانگەیاندووە : كە بانكەكە دەستیكردووە بە فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتیان بۆ مەبەستی گەشتكردن لە سەرجەم لق و فەرمانگەكانی لە بەغدا و پارێزگاكان.
ئاماژەی بەوەشكرد : فرۆشتنەكە لەڕێگەی كارتی پارەدانی ئەلیكترۆنی (ماستەر كارت) دەبێت كە لەلایەن بانكەكەوە بەشێوەیەكی تایبەت دەرچووە، بەجۆرێك لە (دە هەزار دۆلاری ئەمریكی) بۆ هەر كەسێك لە مانگێك زیاتر نەبێت، بەپێی ئەو نرخە فەرمییەی ئاڵوگۆڕی دراو كە لەلایەن كۆمپانیای بانكی ناوەندی عێراق.