بەغداد -INA
ئەمڕۆ یەكشەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی كردنەوەی لێكۆڵینەوەی بەپەلەی سەبارەت بە كوشتنی هاوڵاتیێك لەلایەن سەربازێكەوە لە ناوچەی یوسفیە ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی شانەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : دەزگا ئەمنییە لێهاتووەكان یەكێك لە ڕیزەكانی دەستبەسەركردنیان داناوە و لێكۆڵینەوەیەكی بەپەلەیان كردووەتەوە لە بەرامبەر پاشخانی كوشتنی هاوڵاتیێك لەلایەن سەربازێكەوە لە شەوی ڕابردوو لە ناوچەی یوسفیە لە بەغدا، ئاماژەی بەوەشكرد هەموو ڕێوشوێنێكی یاسایی پێویست لە دژی گیراوەتەبەر.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان وەفدێكی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا و فەرماندە و ئەفسەرەكانی ڕێنمایی كردووە بچن بۆ پێشكەشكردنی سەرەخۆشی و هاوخەمی بۆ خانەوادەی هاوڵاتییەكە.