بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان بە سەرۆكایەتی شاندێكی یەكێتی پەرلەمانەكانی عەرەبی بەرەو سوریا بەرێكەوت
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمان لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاند: حەلبوسی سەرۆك پەرلەمانی عێراق بە سەرۆكایەتی شاندێكی یەكێتی پەرلەمانە عەرەبییەكان بەرەو سوریا بەرێكەوت.
دوێنێ شەممە لە میانی كۆنفرانسی 34ی یەكێتیی پەرلەمانی عەرەبی كە لە بەغدا بەڕێوەچوو، سەرۆكی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی و سەرۆكی پەرلەمانی عێراق محەمەد حەلبوسی، پێكهێنانی شاندێكی یەكێتیی ڕاگەیاند بۆ سەردانكردن سوریا بۆ دووپاتكردنەوەی پشتیوانی گەلی سوریا.