بەغداد - INA
ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا ئەمڕۆ شەممە، تەئكیدیكردەوە: كە نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانێتییەكە باوەڕی بە سەروەری و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری هەیە، و سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی لەو لێدوانانەی وەزیری دادی پێشووتر دارا نورەدین
لەكەناڵی UTV سەبارەت بە دەستتێوەردانی نوری مالكی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە ڕێگرتن لە لەسێدارەدانەكان لە كاتێكدا كە لە سەرۆكایەتی وەزیران بووە.
ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرسوڕمانی توندی خۆی دەردەبڕێت لەو لێدوانانەی وەزیری دادی پێشووتر دارا نورەدین لەچاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا لەبارەی دەستێوەردانی سەرۆكی هاوپەیمانیەكە نوری مالكی لەڕێگرتن لەجێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدان لەماوەی پۆستی سەرۆك وەزیراندا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لێدوانەكانی وەزیر نورەدین بێ بنەمان و جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدان بەپێی دەستووری عێراق پێویستی بە پەسەندكردنی سەرۆك كۆمار هەیە، وەزارەتی داد دوای وەرگرتنی بڕیاری تایبەت لە سەرۆكایەتی سزای لەسێدارەدان جێبەجێ دەكات و بۆیە دەستوور هیچ دەسەڵاتێك نادات جگە لە دەسەڵاتی دادوەری و وەزارەتی داد دەستوەربدات لە دەركردن و جێبەجێكردنی حوكمەكان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: مالیكی باوەڕی بە سەروەری و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری هەیە و پێویستە جێبەجێكردنی حوكمەكانی بەدوربێت لە دەستێوەردانی سیاسی.