وەزیری بەرگری بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە ئێران

سیاسی
  • 25-02-2023, 21:45
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزیری بەرگری سابت محەمەد سەعید عەباسی بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵا ئەمرۆ شەممە، گەیشتە كۆماری ئیسلامی ئێران، دوای وەرگرتنی داوەتنامەیەكی هاوتا ئێرانییەكەی.
    وەزارەتی بەرگری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزیری بەرگری بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵا گەیشتە كۆماری ئیسلامی ئێران ، دوای وەرگرتنی داوەتنامەیەكی هاوتا ئێرانییەكەی.
    ئاماژەی بەوەشدا: لە سەردانە فەرمیەكەیدا كە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت، گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و ئێران و ڕێگاكانی پەرەپێدانیان دەكات بۆ خزمەتكردنی دامەزراوە سەربازیی.