وەزیری كارەبا هێڵی گواستنەوەی ستراتیژی كارەبای (روومێلە وەبەرهێنان - قورنە) بەتوانای 2000 میگاوات لە بەسرە دەكاتەوە

ناوخۆ
  • 25-02-2023, 21:43
  • +A -A

    بەغداد - INA
    زیاد عەلی فازڵ، وەزیری كارەبا، ئەمڕۆ شەممە، كردنەوەی هێڵی گواستنەوەی ستراتیژی وزەی كارەبایی (رومێلە وەبەرهێنان - قورنە) بە توانای 2000 مێگاوات لە پارێزگای بەسرە ڕاگەیاند.  
    وەزارەتی كارەبا لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزیری كارەبا زیاد عەلی فازڵ ئەمڕۆ هێڵی نوێی گواستنەوەی هێزی فشاری بەرز (رومێلە وەبەرهێنان - قورنە 400) 400 ك ف، لە باكوری پارێزگای بەسرە بە دوو خولگەی دووانی (1 و 2) كردەوە، بە كۆی توانای (2000) مێگاوات كە دەبێتە هۆی مسۆگەركردنی دەستكەوتی توانا و بەردەست بۆ بەتاڵكردنەوەی وزەی بەرهەمهێنراو و بەم شێوەیە كاریگەری ئەرێنی لەسەر جێگیری كاتژمێرەكانی كارەبا دەبێت.
    لە بەیاننامەكەدا هاتووە: لە مەراسیمی كردنەوەیدا ئەسعەد عەبدولئەمیر عیدانی پارێزگاری بەسرە و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای بەسرە ئامادەبوون، جگە لەبەڕێوەبەرە گشتییەكانی كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشكردن و نوێنەری كۆمپانیای سور بەسرە جێبەجێكاری پڕۆژەكە و ژمارەیەك لەشێخ و كەسایەتیەكانی ناوچەكانی باكووری بەسرە.
    وەزیری كارەبا جەختیكردەوە: پلانی دروست و پێداگری و ئیرادەی تەواوكردنی پرۆژەكان نهێنی سەركەوتنە كە ستافەكەمان لە پارێزگای بەسرە دیاری كردووە و بە هەمان هێز لە هەموو پارێزگاكاندا تێدەكۆشین و ئاماژە بۆ ئەوەشكرد: حكومەتی عێراق جدیە و لە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی كارەبادایە.
    هەر لەبەیاننامەكەدا هاتووە: وەزیر نمونەی پارێزگای بەسرەی بە بەڵگەیەكی گەورە زانیوە بۆ توانای عێراقییەكان بۆ چارەسەركردنی ئەو خاڵەی كە چەند ساڵێكە عێراقییەكانی هیلاك كردووە، وتیشی: ئێمە لە چوارچێوەی پرۆژەكانی بەرنامەی حكومەتدا پەرەمان پێداوە كە بەشداری دەكەن لە زیادكردنی وزەیەكی گەورە لە رێگەی ئەو ڕێككەوتنانەی كە لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتیە گەورەكان ئەنجام دراون.