بەغداد - INA
ئەحمەد ئەسەدی وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی ئەمڕۆ شەممە، داوایەكی ئاراستەی سەرپێچیكارانی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی كرد و تەئكیدیكردەوە: كە بڕی 400 ملیار دینار لە بودجەی ئەمساڵدا بۆ قەرزی گەنجان تەرخان دەكرێت.
ئەسەدی لە وتارێكدا لە میانەی كۆنفرانسی ڕافیدەین بۆ دیالۆگ كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، رایگەیاند: لەگەڵ بودجەدا زیاتر لە یەك پاكێج پرۆژە بۆ پشتیوانی گەنجان دەست پێدەكات كە گرنگترینیان سندوقی قەرزی داهاتە كەبودجەی 400 ملیار دیناری دەبێت و جەخت لەسەر بازرگانی و قەرزی گەورە و قەرزی داهات دەكاتەوە و هەروەها باسی لەپاراستنی كۆمەڵایەتی و ئەو هەڵمەتە توێژینەوە گەورەیە كرد كە لە 15ی مانگی ڕابردوو دەستی پێكرد.
وتیشی: گەنجان كۆڵەكەی ئێستا و هیوای داهاتوون و لەڕێگەی ئەوانەوە ئەم وڵاتە دروست دەبێت و ئەو كەلێنانەی كە دەیانەوێت عێراق خراپتر بێت هەوڵی پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییانە دەدەن، بێگومان گەنجان ئەركی ئێمەیە كە پشتیوانیان لێبكەین و لەگەڵیان بین و حكومەتیش سوورە لەسەر بەهێزكردنی توێژی گەنجان.
ئاشكراشیكرد: دەستدرێژیكەرەكان لەسەر تۆڕەكە زۆرن،و هەموو مانگێك بەهەزاران حاڵەتی خراپ بەكارهێنانیان دەدۆزینەوە و ئەوانەی خۆبەخشانە داوا دەكەن وەزارەتی ئاگاداربكەنەوە كەپێویستیان بەمووچەی پاراستنی كۆمەڵایەتی نییە هیچ غەرامەیەكی نابێت، بەڵام ئەوەی بزانیت سەرپێچیكارێكە لەسەر تۆڕەكە غەرامە دەكرێت كە تێیدا هەموو دینارێك كە لە تۆڕەكەوە سەندوویەتی وەریدەگرینەوە.
وتیشی: بەرنامەیەكی ڕوون و فراوانمان هەیە و زۆربەی سەرپێچیكاران لە كەرتی تایبەتدا كرێكارن، و لەبارەی ئەوانەش كە لەكەرتی حكومەتدا كار دەكەن ئاسانە داتا لەگەڵ باقی وەزارەتەكاندا وەربگرین.