نەجەف / INA
ئەمڕۆ شەممە"نەعیم عبودی" وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی،میکانیزمی دانانی ڕاگری کۆلێژەکانی دیاریکرد، هاوکات دانانی ڕێوشوێنی توندی لەسەر زانکۆ ئەهلییەکان ڕاگەیاند.
"عەبودی" لە وتارێکدا"لە میانی کۆنفرانسی ڕافیدەین بۆ دیالۆگ،کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، وتی: تەحەدای ئەو کەسانە دەکەین کە دەڵێن گۆڕانکاری لە وەزارەتدا لەسەر بنەمای سیاسین،بەڵام ئەوە کە پێشینەی سیاسییەوە هەیە، مانای وانی یە کەسایەتییە لەسەر هەمان پێشینە سیاسیەکەمابێت، جەختیشی لەوە کردەوە کە "ئەو لایەنە سیاسییەی سەر بەئەوە ڕێگەی پێنادرێت دەستوەردان لە کارەکانی وەزارەتدا بکات.
وتیشی"دەسەڵاتمان بە سەرۆکی زانکۆ داوە بۆ کاندیدکردنی 5 کەس بۆ پۆستی ڕاگری هەر کۆلێژێک، دواتر لیژنەیەکی تایبەت لە وەزارەت ، شارەزاترین کەسایەتی هەڵدەبژێرێت.
هەروەک لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی" 500 هەزار خوێندکار لە خوێندنی تایبەتدا دەخوێنن،ئێمەش لیژنەیان پێکهێنا بۆ دانانی رێوشوێنی توند لەسەر زانکۆ ئەهلییەکان سەبارەت بە ئاستی زانستی.