بەغداد - INA
وەزارەتی پلاندانان ئەمڕۆ شەممە، دواین ئاماری ڕێژەی بێكاری لەعیراق ئاشكراكرد و هاوكات ئاماژەی بەبوونی ڕێوشوێنەكان كرد بۆ كەمكردنەوەی و ڕەخساندنی هەلی كاری نوێ.
وتەبێژی وەزارەت عەبدولزەهرا هنداوی لەلێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: ڕێژەی بێكاری گەیشتوەتە 16,5٪ ی لە كۆی گشتی دانیشتوان لە بازاڕی كاردا كە تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 63 ساڵیدایە، ئەمە بەپێی دواین ڕاپرسی كە لەلایەن دەزگای ناوەندی ئامارەوە بە هاوكاری ڕێكخراوی كاری نێودەوڵەتی لە كۆتایی ساڵی 2021 و سەرەتای ساڵی 2022دا ئەنجامدراوە.
وتیشی: رێژەی بێكاری لە نێوان گەنجاندا بە پێی گرووپە تەمەنەكان جیاوازە، چونكە لە تەمەنی 18 بۆ 25 یان 30 ساڵ بۆ نزیكەیی 20٪ بەرزدەبێتەوە و لە تەمەنی 30 ساڵ و 45 و 50 ساڵ كەمترە.
ئاماژەی بەوەشدا: حكومەت ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر بۆ چارەسەركردنی بێكاری لەوانە دابینكردنی قەرز و ناچاركردنی كۆمپانیاكانی وەبەرهێنان بۆ دامەزراندنی هاوڵاتیانی عێراق بەلایەنی كەمەوە لە ٪50ی كرێكاران و كادرەكانیان.
رونیشیكردەوە: ئەم ڕێوشوێنانە یارمەتیدەردەبن لە كەمكردنەوەی ڕێژەی بێكاری لە وڵاتدا، و وتیشی: ئەو پرۆژە گەورەیەی كە حكومەت پلانی هەیە بۆ جێبەجێكردنی، بەشداری دەكات لە دروستكردنی چەندین دەرفەت بۆ بێكاران.