بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە "شێخ قەیس خەزعەلی" ئەمینداری گشتی عەسائیب، ئەهلو لحەق ، دووپاتیکردەوە کە لایەن هەیە هەوڵیداوە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بقۆزێتەوە بۆ شێواندنی وێنەی حکومەت.
"شێخ خەزعەلی " لە وتارێکدا لە میانی فێستیڤاڵی " سوارچاکی فتوی" بە بۆنەی چوارەمین ساڵیادی شەهیدبوونی"داغر موسەوی " سەرکردەی حەشدی شەعبی ،کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) روماڵی دەکرد ڕایگەیاند "گەورەترین بەخششەکانی ئەم وڵاتە ئەو شەهیدانەن کە گیانیان بەخشی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی دیکتاتۆری و ڕزگارکردنی عێراق لە پیسی داعش.
راشیگەیاند "عێراقییەکان دوای ئەوەی بە فەتوای جیهادی مەرجیعیەتی باڵا وەڵامی بانگەوازەکەیان دایەوە، دڵسۆزی خۆیان بۆ مەرجیعیەتی باڵا دووپاتکردەوە،هەروەک پابەندبوونی خۆیان بە ناسنامەی کولتووری و ئایینی نەتەوەیی و خۆشەویستی خۆیان بۆ نیشتمانەکەیان دەربڕی .
وە لە درێژەی قسەکانیدا " شێخ قەیس خەزعەلی وتی "مرۆڤی چاک لەم وڵاتەدا سەرمایەیەکی بەنرخە، بەو پێیەی عێراقییەکان لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزە وێرانکەرە ئازارەکانیان لەگەڵ سورییەکان بەشکرد ، تەنانەت لە پرۆسەی سیاسیشدا خەڵک لەگەڵ حکومەتی نوێدایە.
هەروەک وتیشی"جۆرە جیاوازیەک لە میدیا و شێوازی شێواندنی بابەتەکان هەیە کە دژ بە عێراق و گەلەکەی پراکتیزە دەکرێت و مانگانە بە ملیارەها دۆلار لەلایەن هەندێک وڵات و باڵیۆزخانەوە لە دژی عێراق و عێراقییەکان خەرج دەکرێت.
وتیشی"پاڵنەرەکانی پشت ئەو شەڕانەی کە هەن و لە ناوچەکەدا ڕوودەدەن سیاسی نین ، بەڵکو پاڵنەرێکی ئایدیۆلۆژیین.
هەروەک وتیشی " لایەن هەن هەوڵیانداوە زیادەڕەوی لە ڕووداوی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بکەن بۆ شێواندنی وێنەی حکومەتی نوێ.