بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە، دەستەی دەستپاکی چەند کەیسێکی دەستبەسەرداگرتنی ساختەکاری و سەرپێچی لە ژمارەیەک بەڕێوەبەرایەتی لە پارێزگای واست ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) هاتووە"بەشی لێکۆڵینەوەی دەستەکە ئاشکرایکرد"سەرپێچی لە جێبەجێکردنی ترافیک لایتدا کراوە لە چوارچێوەی پڕۆژەی دانانی سیگناڵی ڕووناکی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی عەزیزیە، کە تێچووی (70,000,000) ملیۆن دینار بوو، لەلایەن تیمێکی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی دەستەکە لە واست،لەلێکۆڵینەوەکاندا هاتوو " کە شارەوانی گرێبەستی لەگەڵ فەرمانگەی جێبەجێکردن ڕێکنەخستووە و تەواوی بڕە پارەکەی بەپێچەوانەی ڕێنماییەکانی جێبەجێکردنی "ئەمینداریەتی " بۆی گواستراوەتەوە.
راگەیەندراوەکە ئاماژەیە بەوەشداوە " کە دەستەکە لەماوەی مانگی ڕابردوودا چاودێری سەرپێچییەکانی لەساڵی 2019ی کردووە ، لە جێبەجێکردنی دانانی ترافیکی هاتوچۆ لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی نوعمانیە.
هەروەک ئاماژەی بەوەشداوە " کە تیمەکە دوو هەڵمەتدا لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گشتی ئەنجامداوە، کە یەکەمیان لە نەخۆشخانەی نوعمانیە بووە، کە لە ئەنجامدا دەست بەسەر (15) مۆر و (17) دەفتەری پسوڵەی بەتاڵدا گیراوە.
هەروەک راگەیەندراوەکە ئەوەشی خستۆتەروو کە گەنەدەڵیەکە لە دەرکردنی پسوڵەی ساختە و خەرجکردنی بڕە پارەیەک بووە لە ڕێگەی حسابی نەخۆشخانەوە بۆ سوودی کەسی خۆیان
لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە "هەڵمەتێکی دیکە لە سەنتەری تەندروستی "جوزە" لە کەرتی تەندروستی سوێرە ئەنجامدرا، دوای دەستبەسەرداگرتنی ئەولەویەتەکانی فەرمانە کارگێڕییەکان، و تۆمارەکان ، کە بەهۆی بوونی دەستکاریکردن و خراپکردن و سڕینەوە بەڵگەکان لەلایەن سێ لە کارمەندانی سەنتەرەکەوە ئەنجامراوە.
هەروەک لە هەڵمەتێکی دیکەدا بەرپرسی بەشی کشتوکاڵ لە ناحیەی "سەید شهادا " دوو نوسراوی پرۆسێسکردنی تۆوی گەنمی زیادە، بۆ کۆمپانیای عێراقی بۆ بەرهەمهێنانی تۆ / لقی سویرە و بۆ کۆمپانیای بەین نهرین ،دوور لە یاساو بە پێشێلکردنی یاسا بۆ کۆمەڵێک جووتیارانی دابینکراوە .