بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە"ئەنعەم سابت خەلیل" بەڕێوبەری گشتی بەشی هۆشیاری و ڕاگەیاندنی ژینگە، لە وەزارەتی ژینگە، زیانەکانی ڕاوکردنی بێ جیاوازی دەستنیشانکرد و و ئەو کەسانەشی کە بەرپرسیارن لە لێپێچینەوە لەو تاوانە دیاریکرد.
"خەلیل " لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند"ڕاوکردن بە بێ جیاوازی کاریگەری نەرێنی لەسەر سەرجەم زیندەوەران بە گشتی هەیە، ئەمە جگە لەوەی کاریگەری لەسەر ڕێڕەوی کۆچکردنی باڵندەکان هەیە.
راشیگەیاند"کە ڕێگریکردن لە ڕاوکردنی بێ جیاوازی بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە لەنێوان پارێزگاکان، بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەربە وەزارەتی ژینگە، و بەڕێوەبەرایەتییەکانی کشتوکاڵ ، بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکە خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان.
وتیشی " لە وەزارەتەکانی ژینگە و کشتوکاڵدا یاسای توند هەیە بۆ ڕێگریکردن لە ڕاوکردنی بە بێ جیاوازی، و بڕیاریشە بە هەماهەنگی نێوان ئەو دامەزراوانە پرۆسەکە چالاک بکرێت .