بەغدا -INA
ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکوەزیران، محەمەد شیاع سودانی، ماتەمینی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەندی بەتوانای عێراقی، ئازادوهی سەمۆئیل ڕاگەیاند.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە ، "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران پرسە وسەرەخۆشی خۆی ڕادەگەینێت بەبۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەندی عێراقی ئازادوهی سەمۆئیل، "انا لله وانا الیه راجعون
بەپێی بەیاننامەکە سودانی وتیش :”هونەرمەندی کۆچکردووە میراتێکی هونەری نایابی لەتەواوی بوارەکانی هونەری و شانۆ و سینەما و دراما بەجێی هێشتووە، وتائێستا شوێنپەنجە جوانەکانی وئاست بەرزی لەسەر ئەو کارە هونەریانە هەیە کەعێراقیەکان بەڕێز و خۆشەویستیەوە یاد دەکەنەوە.
سودانی لە کۆتاییدا وتی "کۆچکردوو بەدڵۆڤانی خۆی شاد بکات ولێی خۆش بێت و سەبووریش بەکەس وکاری و خۆشەویستانی بدات”.