بەغدا - INA
سەرۆکی یەکێتیی پەرلەمانی عەرەبی ئەمڕۆ شەممە، پێکهێنانی شاندێکی یەکێتییەکەی بۆ سەردانی سوریا ڕاگەیاند.
حەلبوسی لە وتارێکدا لە میانی بەیاننامەی کۆتایی کۆنفرانسی ٣٤ی یەکێتی نێوان پەرلەمانەکانی عەرەبی ڕایگەیاند، “بڕیاردرا شاندێک لە یەکێتی نێوان پەرلەمانەکانی عەرەبی پێکبهێنرێت بۆ سەردانی سوریا، ئەمەش وەک دووپاتکردنەوەیەک بۆ پشتیوانیمان بۆ گەلی سوریا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، "یەکێتی پەرلەمانی عەرەبی ئیدانەی تاوانی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکات کە لە سوید ئەنجامدراوە، هەروەها پشتگیری لە زیادکردنی بڕگەیەکی بەپەلە دەکات لە کۆبوونەوەی یەکێتیی نێوان پەرلەمانەکان، کە ئیدانەی سووکایەتیکردن بە ئایین دەکات".