مەندەلاوی: هەڵوێستی پتەو و پشتیوانی عێراق لەسەر دۆزی فەلەستین و كۆتاییهێنان بە داگیركاری دووپات دەكەینەوە

سیاسی
  • 25-02-2023, 14:36
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی جەختی لە گرنگی باشتركردنی واقیعی ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنان لە جیهانی عەرەبیدا كردەوە.
    مەندەلاوی لە وتارەكەی عێراقدا كە لە سی و چوارەمین كۆنگرەی یەكێتی پەرلەمانەكانی عەرەبی پێشكەشی كرد بە میوانداریی بەغدای پایتەخت لەژێر نازناوی (پشتیوانی عەرەبی بۆ پتەوكردنی سەقامگیری و سەروەری عێراق) ی هەڵگرتووە، بە بەشداریی سەرۆكەكان لە پەرلەمان و شاندە عەرەبییەكان،دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA): گرنگی بەرزكردنەوەی واقیعی ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنان لە جیهانی عەرەبیدا لە ڕێگەی پەسەندكردنی لەلایەن پەرلەمانەكانەوە یاسای پێویست زگرنگە لەم كارەدا،پەسەندكردنی ڕێككەوتننامەكانی پەیوەست بە بەرزكردنەوەی ئامرازەكانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و باشتركردنی ژینگەی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی كەرتی ڕێگاوبان و گواستنەوە لە نێوان وڵاتانی عەرەبی و یەكخستنی هەڵوێستەكان لە كۆڕبەندە نێودەوڵەتییەكانی پەیوەست بە بازرگانی و وزەی هەیە و بۆ سوودوەرگرتن لە ڕاستەقینە دەرفەتەكانی وەبەرهێنان كە عێراق لە هەموو بوارەكاندا پێشكەشی دەكات.
    ئاماژەی بەوەشكرد : عێراق ڕێگایەكی دووری بڕیوە لە بەدەستهێنانی سەركەوتن بەسەر تیرۆر و ئەمنی و سەربازیدا لە قۆناغی ئێستاشدا هەوڵدەدات سەركەوتنی فیكری و كولتووری بەدەستبهێنێت بەسەر هەموو سەرچاوە و جۆرەكانی توندڕەوی و لێبوردەیی كە دەبێتە هۆی توندوتیژی، ئاماژەی بەوەشكرد دەشڵێت : پێویستە هەموو لایەك كولتوری لێبوردەیی و قبوڵكردنی ئەویتر بڵاوبكاتەوە و بیرۆكە توندڕەوەكان ڕەتبكاتەوە و كە بەرپرسیارێتی ئەوەی لە ئەستۆی پەرلەماندایە هەوڵبدەن بۆ بەدیهێنانی ئەمە لە ڕێگەی ئەركەكانی یاسادانان و چاودێریكردنەوە، كە دەبێتە هۆی دۆخی سەقامگیری و ئاشتی و پێكەوە ژیانی كۆمەڵایەتی.
    مەندالاوی داوای كرد هەڵوێستێكی یەكگرتووی عەرەبی لەسەر زۆرێك لە تەحەددیاتەكان بگرێتەبەر، بەتایبەتی سەبارەت بە دۆسیەی ئاسایشی ئاو و مافی وڵاتانی عەرەبی بۆ پاراستنی پشكی ئاوی خۆیان لە ڕووبارەكان، ئەمە جگە لەوەی پاڵپشتی بۆ سوریا بكات بۆ ئەوەی هاوكاری بكات لە فریاگوزاریدا و ئۆپەراسیۆنەكان و پشتیوانیكردن بۆ ئەوانەی تووشی بوومەلەرزەكە بوون،جەختكردنەوە لەسەر هەڵوێستی پتەو و پشتیوانی عێراق لەسەر ئەو پرسی فەلەستین و كۆتاییهێنان بە داگیركاری و دامەزراندنی دەوڵەتێكی سەربەخۆ بە پایتەختی قودس شەریف بێت، بەو هیوایەی كە ئەم دانیشتنە بڕیار و هەڵوێست وەربگرن كە لە بەرژەوەندی گەلانی عەرەبدا بێت.
    دووپاتی پاڵپشتی خۆی بۆ هەوڵەكانی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی لە جێبەجێكردنی میحوەرە ستراتیژییەكانی كاركردن كردەوە، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەستن بە پتەوكردنی هەماهەنگی و هاوكاری و كردەوەی هاوبەشی نێوان پەرلەمانەكان لەسەر بنەمای هەمیشەیی و بەردەوام دووپاتكردەوە.