ئەمڕۆ نرخی دۆلار لەبازاڕ ناوخۆییەكان سەقامگیری بەخۆیەوە بینی

ئابوری
  • 25-02-2023, 14:32
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە نرخی دۆلار سەقامگیری لە بازاڕە ناوخۆییەكان خۆیەوە بینی.
     نرخی فرۆشتنی دۆلار تۆماركرا، بۆ هەر 100 دۆلار بە 150 هەزار دینار، لەكاتێكدا نرخی كڕینی دۆلار بە 149 هەزار و 500 دینار بۆ هەر 100 دۆلار تۆماركرا.
     بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریدا، پێشتر، دەستكاری نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بكات، بەو پێیەی نرخی كڕینی دۆلارێك لە وەزارەتی دارایی گەیشتە هەزار و 300 دینار بۆ هەر دۆلارێك و بە (1310) دینار بۆ هەر دۆلارێك فرۆشتویەتی بۆ بانكەكان لە ڕێگەی سەكۆی ئەلیكترۆنیەوە، و بە (1320) دینار بۆ هەر دۆلارێك دەفرۆشرێت لە بانكەكان و دامەزراوە داراییە نابانكییەكانەوە بۆ سودمەندی كۆتایی.