مەندەلاوی پێشوازی لە سەرۆكەكانی پەرلەمان و شاندە عەرەبییەكانی بەشداربوو لە كۆنگرەی یەكێتی پەرلەمانەكانی عەرەبی دەكات

سیاسی
  • 25-02-2023, 13:40
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی پێشوازی لە سەرۆكی پەرلەمان و شاندە عەرەبییەكانی بەشداربوو لە كۆنگرەی یەكێتی پەرلەمانەكانی عەرەبی كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : كە مەندەلاوی پێشوازی لە سەرۆكی پەرلەمان و شاندە عەرەبییەكانی بەشداربوو لە سی و چوارەمین كۆنگرەی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی كرد كە لەبەغدای پایتەختەوە میوانداری دەكرێت.
    ئەمڕۆ شەممە كارەكانی سی و چوارەمین كۆنگرەی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی لە بەغدای پایتەخت بە ئامادەبوونی سەرۆكی پەرلەمانەكانی عەرەبی دەستپێدەكات.