بەغدا - INA
ماوەیەك لەمەوبەر كارەكانی سی و چوارەمین كۆنفرانسی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی لە بەغدای پایتەخت بە ئامادەبوونی سەرۆكی پەرلەمانە عەرەبییەكان دەستیپێكرد.
دوێنێ هەینی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران و سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی محەمەد حەلبوسی پێشوازی لە ژمارەیەك لە هاوتا عەرەبەكانی كرد كە بەشداری كۆنگرەی یەكێتی پەرلەمانەكانی عەرەبی دەكەن لە سی و چوارەمین دانیشتنیدا كە لە بەغدای پایتەخت بۆ ماوەی نێوان 25-26ی شوبات بەرێوەدەچێت.
بەیاننامەیەكی نووسینگەی میدیایی خۆی كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : حەلبوسی پێشوازی لە سەرۆكی پەرلەمانی لیبیا عەقیلە ساڵح عیسا و سەرۆكی پەرلەمانی یەمەن سوڵتان سەعید عەبدوڵڵا بركانی و سەرۆكی ئەنجومەنی شورای قەتەر حەسەن بن عەبدوڵڵا لغانم و سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی فیدراڵی ئیمارات سەقەر غباش و سەرۆكی ئەنجومەنی شورای سعودیە و عەبدوڵڵا بن محەمەد ئال شێخ و سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی جەزائیر ئەنجومەنی میللی گەل ئیبراهیم بوغالی كرد.
دوێنێش محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان لە بەغدای پایتەخت بەخێرهاتنی برا عەرەبەكانی كرد.
حەلبوسی لە تویتێكدا دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: بەخێربێن برایان بۆ بەغدای عەرەبییەت و ئاشتی.