بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەزگای كاروباری پۆلیس دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی ڕاگەیاند كە سەری كچێكی بڕیوە و سووتاندوویەتی لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا.
ئاژانسەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە : نوسینگەی شەعب بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانەكانی دەزگای كاروباری پۆلیس توانیویەتی ئەو تاوانبارە بە نازناوی ئەبو تەبڕ دەستگیربكات بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی كوشتنی كچێك و سەری لە جەستەی جیاكردۆتەوە و لە ناوچەی سەبع قسوور لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا.
ئاماژەی بەوەشكرد : پرۆسەی دەستگیركردنەكە دوای ئەوە بووە كە مەفرەزەكانمان دەستبەجێ زانیارییان لەسەر بوونی ڕووداوێكی كوشتن لە ناوچەی پێشوودا وەرگرتووە و بەهۆی گرنگی ئەو بابەتە تیمێكی كاركردن پێكهێنرا بۆ بەدواداچوون بۆ ڕووداوەكە و دوای ئەوەی لێكۆڵینەوە و كۆكردنەوەی زانیاری و دوای هەوڵێكی گەورە و بەرچاو لە ئەنجامدا گەیشتن بە تۆمەتبار و دەستگیركردنی.
دەشڵێت: كاتێك لێپرسینەوەی لەگەڵدا كراوە بە ئاشكرا دانی بەوەداناوە كە كچەكەی سەر بڕیوە و سەری لەجەستەی جیاكردۆتەوە و سووتاندوویەتی بە مەبەستی شاردنەوەی سیماكانی، بەو پێیەی لێدوانەكانی لە دانپێدانانی بەرایی و دادوەریدا تۆماركراون، دادوەری لێكۆڵینەوەش بڕیاری دەستگیركردنی داوە بەپێی بڕگەكانی مادەی 406ی یاسای سزادان سزای دادپەروەرانەی خۆی وەربگرێت.