دەزگای هەواڵگری شەش داواكراو دەستگیر دەكات كە دووانیان ژنن لە ناوچە جیاوازەكاندا

ئەمنی
  • 25-02-2023, 12:55
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ شەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیركردنی شەش داواكراوی ڕاگەیاند كە دوو ژنیان لەگەڵ بووە لە ناوچە جیاجیاكانی وڵات.
    لە ڕاگەیەندراوێكی شانەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ توانیویانە باندێك دەستگیربكەن كە لە سێ تۆمەتبار پێكهاتوون، لەنێویاندا دوو ژن كە بازرگانی بە ئەندامی مرۆڤەوە دەكەن لە پارێزگاری ئەنبار.
    ئاماژەی بەوەشكرد : مەفرەزەكانی ئاژانسەكە توانیان دوو تۆمەتبار دراو دەستگیربكەن و دەست بەسەر بڕە پارەیەكی 79 هەزار دۆلاری لەبەردەستیاندا بگرن كە بەنیازبوون لە پارێزگای كەركوك بە قاچاخ بیبەن.
    ئاماژەی بەوەشكرد : مەفرەزەكان كەسێكی تۆمەتباریان لە شاری نەجەف دەستگیركردووە كە بازرگانی بە پارچەی كەلوپەلی شوێنەوار دەكرد و دەستیان بەسەر 22 پارچەی شوێنەوار گرتووە كە لەبەردەستیدا بوو لەكاتێكدا هەوڵی فرۆشتنیان دەدا، جەختیشیكردەوە رێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەر بەو كەسە داواكراوانە دەگیرێتەبەر.