بەغدا -INA
ئەمڕۆ شەممە ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند، توركیا سوپاسنامەیەكی ئاراستەی حكومەتی عێراق كردووە كە لەڕووی هاوكاریی فریاگوزارییەوە بۆ ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەكان پاڵپشتییان كردووە.
سەحاف لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : فوئاد حسێن جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری كاروباری دەرەوە پەیامێكی نووسراوی لە هاوتا توركەكەیەوە مەولود چاوشئۆغڵو پێگەیشتووە كە تێیدا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ حكومەت و گەلی عێراق كردووە بۆ ئەو پاڵپشتییەی حكومەتی عێراق لەڕووی هاوكارییەوە پێشكەشی فریاگوزاری بۆ ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەكان رەوانە كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد : وەزیری دەرەوەی توركیا ڕۆڵی تیمی گەڕان و فریاگوزاری عێراقی بەرز نرخاند كە بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنی فریاگوزاری بۆ ئەو كەسانە كردووە كە بەهۆی كارەساتی بوومەلەرزەكەوە زیانیان بەركەوتووە.