دوو بوومەلەرزە نەینەوا و هەولێری هەژاند

ناوخۆ
  • 25-02-2023, 10:31
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاند دوو بومەلەرزەی نوێ لەپارێزگاكانی نەینەوا و هەولێر تۆمار كرد.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە: دەستەی گشتی كەشناسی و بەدواداچوونی بومەلەرزەزانی لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە پارێزگای نەینەوا بوومەلەرزەیەكی تۆماركرد.
    بەپێی ڕاگەیەندراوەكە دەستەكە لە ڕاپۆرتەكەیدا ووتیشی : بومەلەرزەكە كاتژمێر 2:25:33سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەكاتی ناوخۆ بووە بە دووری (8،5) كیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی ناحیەی حەزەری سەر بە پارێزگای نەینەوا تۆماركراوە، جەختیشیكردووەتەوە : لەلایەن هاوڵاتیانەوە هەستی پێكراوە لە پارێزگاكانی نەینەوا و هەولێر و دهۆك، بە پلەی جیاواز و باسی هیچ زیانێكی نەكراوە.
    لە ڕاپۆرتێكی دیكەدا دەستەی كەشناسی ڕایگەیاند : كاتژمێر 03:09:40 سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەكاتی ناوخۆ، بە دووری 22 كم لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سەنتەری شار لە پارێزگای هەولێر بوومەلەرزەیەكی دیكە تۆماركراوە.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : بە ڕوونی لەلایەن هاوڵاتیانەوە هەستیان پێكراوە و هیچ زیانێكی نەبووە،دەستەكە داوا لە هاووڵاتیان دەكات وریا بن و خۆیان لە دەنگۆ و هەواڵی ناڕاست بەدوور بگرن و پابەند بن بە فەرمانەكانی بومەلەرزەزانی كە لەلایەن دەستەی گشتی كەشناسی و بەدواداچوونی بومەلەرزەزانییەوە دەركراون.