بەغداـ INA
ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی نوێنەری كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەتی كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی كۆبوونەوەی نوێنەرانی كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەتی عێراقی تایبەتمەند بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی تۆڕی ئاوەرۆ لەبەغدا کرد.