بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند كە ڕووبەڕووی هێرشێكی تیرۆریستی بووەتەوە لە باكووری مقدادییە لە پارێزگای دیالە.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە : هێزێكی فەوجی دوو لە لیوای 62ی هێزەكانی حەشدی شەعبی توانیان ڕووبەڕووی هێرشێكی تیرۆریستی داعش ببنەوە لە باكوری قەزای مقدادییە لە پارێزگای دیالە.
ئاماژەی بەوەشكرد : كۆمەڵێك پاشماوەی تیرۆریستی داعش هێرشیان كردە سەر خاڵێكی ئەمنی سەر بە فەوجی دووەم لە ناوچەی هێب لە باكوری قەزای مقدادیە، پێش ئەوەی ئەو هێزە ڕووبەڕوویان ببێتەوە.