بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی جەختی لە گرنگی سەركەوتنی كۆنفرانسی یەكێتی پەرلەمانەكانی عەرەبی و وەبەرهێنانەكەی لە پتەوكردنی پەیوەندییەكان و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەكانی نێوان پەرلەمانە بەشداربووەكان كردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : مەندەلاوی پێشوازی لە سەرۆكی شاندی بەحرەین عەبد ئەلنەبی سەلمان و شاندی یاوەری ئەندامانی پەرلەمان و ئەنجومەنی شورا كرد.
ناوبراو ووتیشی: جێگری یەكەم بەخێرهاتنی سەرۆكی شاندی بەحرەینی كرد، كە بەشداری لە سی و چوارەمین كۆنفرانسی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی دەكات، كە عێراق لە 23 تا 26ی مانگ میوانداری دەكات.
مەندەلاوی جەختی لەوە كردووەتەوە، بەپێی بەیاننامەكە گرنگی سەرخستنی كۆنفرانسەكە و وەبەرهێنانی لە پتەوكردنی پەیوەندییەكان و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەكانی نێوان پەرلەمانە بەشداربووەكان، هەروەها هەماهەنگی هەڵوێستەكان لەسەر مەلەف و ئەو پرسانەی كە خزمەت بە گەلانی عەرەب دەكەن.