بەغداد-INA
بانكی ڕافیدەین ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند كە دەستیكردووە بە وەرگرتنی سەكۆی ئەلیكترۆنی لە فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران لە ڕێگەی فرۆشگای بانكەكەوە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، بە پابەندبوون بە ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندی ،نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە: پێویستە گەشتیاران ئەو بەڵگەنامەیە تایبەتانەی بانكی ناوەندی عێراق پێویستی پێیەتی بۆ مەبەستی سەكۆی ئەلیكترۆنی لەگەڵ خۆیان بهێنن، كە بریتییە لە (ناسنامەی باری شارستانی یان ئەو كارتی نیشتمانی یەكگرتوو و كارتی نیشتەجێبوون)، جگە لە پاسپۆرت و بلیتی گەشت و بلیتی سەركەوتن بۆ فرۆكە (بۆردینگ) لە كاتی پرۆسەی كڕینی دۆلار لە فرۆشگای بانكی.