هێزی ئاسمانی چەند گورزێك لە پێگەكانی تیرۆریستانی داعش لەسەر سنوری سوریا دەوەشێنن

ئەمنی
  • 19-04-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع هێزی ئاسمانی، ئەمرۆ پێنج شەممە، چەند گەورزێكیان لە پێگەكانی تیرۆریستانی داعش لەسەر سنوری سوریا وەشاند. لە بەیاننامەیەكدا نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:"لەسەر فەرمانی حەیدەر عەبادی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، فرۆكە جەنگییەكان چەند گورزێكیان لە پێگەكانی تیرۆریستانی داعش لەسەر سنوری سوریا وەشاندووە. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، هۆكاری وەشاندنی ئەو گورزە سەربازییە لە دژی تیرۆریستانی داعش لەسەر سنوری سوریا، بوونی مەترسی بووە بۆ سەر خاكی عێراق، ئەو گورزەش بەڵگەی بەهێزی هێزە چەكدارەكانی عێراق دەسەلمێنێت لەراوەدونانی تیرۆریستانی داعش.