باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە خێزانێكی عێراقی لە پارێزگای ئادیامانی زیانلێكەوتووەوە بۆ بەغدا دەگوازێتەوە

ناوخۆ
  • 24-02-2023, 21:16
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ هەینی باڵیۆزخانەی كۆماری عێراق لە ئەنقەرە هێنانەوەی خێزانێكی عێراقی كە لە سێ ئەندام پێكهاتبوو دوای ئەوەی كوڕە چوارەمیان لە پارێزگای ئادیامان لەدەستدا، ئەمەش دوای ئەو بوومەلەرزەیەی كە لە بەرەبەیانی شەشی شوباتدا ڕوویدا.
     باڵیۆزخانەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایداهاتووە : كە خێزانێكی عێراقی كە لە سێ ئەندام پێكهاتبوو گەڕێندراینەوە بۆ عێراق دوای ئەوەی چوارەمین كوڕی كە لەتەمەنی (3) مانگانیدابوو لە پارێزگای ئادیامان لەدەستدا، ئەمەش دوای ئەو بوومەلەرزەیەی كە لە بەیانی (6) ی شوباتدا ڕوویدا.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە ئەو خێزانە گواستراونەتەوە بۆ ناوەندی ئیوا كە باڵیۆزخانەكە لە ئەنقەرە دیاریكردبوو، ئاماژەی بەوەشكردووە : باڵیۆزخانەكە پاسپۆرتی رۆیشتنی دەركردوون و ، هەروەها بلیتی بۆیان بڕیوە بۆ گەشتكردن بە گەشتی هێڵی ئاسمانی عێراقی لە ئەنقەرەوە بۆ بەغدا.