هەڵبژاردنی 3 ئەندامی لیژنەی جێبەجێكار لە پەرلەمانی عەرەبی

سیاسی
  • 24-02-2023, 19:16
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ هەینی كۆمەڵەی ئەمینداری گشتی پەرلەمانە عەرەبییەكان لە پەراوێزی خولی 34ی كۆنفرانسی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی لە بەغدا 3 ئەندامی لیژنەی جێبەجێكاری هەڵبژارد.
    بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاند: كۆمەڵەی ئەمینداری گشتی پەرلەمانە عەرەبییەكان 3 ئەندامی لیژنەی جێبەجێكاری هەڵبژارد.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەندامەكان بریتین لە سەفوان بەشیر یونس لە عێراق و عەبدولڕەحمان محەمەد عەبدوڵڵا لە سۆماڵ و فوئاد بن سلێمان لە جەزائیرەوە.