بەغداد- INA
ئەمڕۆ هەینی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی،محەمەد حەلبوسی پێشوازی لە ژمارەیەك هاوتا عەرەبەكانی كرد كە بەشدارن لە كۆنفرانسی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی لە خولی سی و چوارەمین دانیشتنیدا كە لە بەغدا بەڕێوەدچێت لە ماوەی نێوان 25-26ی شوبات.
بەیاننامەیەكی نووسینگەی میدیایی خۆی كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : حەلبوسی پێشوازی لە سەرۆكی پەرلەمانی لیبیا عەقیلەساڵح عیسا و سەرۆكی پەرلەمانی یەمەن، سوڵتان سەعید عەبدوڵڵا بوركانی و سەرۆكی ئەنجومەنی شورای قەتەر حەسەن بن عەبدوڵڵا غانم و سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی فیدراڵی ئیمارات سەقر غەباش و سەرۆكی ئەنجومەنی شورای سعودیە و عەبدوڵڵا بن محمد ئال شێخ و سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی جەزائیر میللی نیشتمانی ئیبراهیم بوغالی كرد.
پێشتریش ئەندامێكی پەرلەمانی لوبنان و ئەندامی لیژنەی جێبەجێكاری یەكێتیی پەرلەمانی عەرەبی میشێل موسا دووپاتی كردەوە كە عێراق ڕۆڵێكی بنەڕەتی و سەرەكی دەگێڕێت لە دامەزراندنی پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتانی عەرەبی برا و چارەسەركردنی ناكۆكییەكان لە ناوچەكە كە ساڵانێكی زۆرە حوكمی دەكات.