بەرگری: لەناوبردنی باندێكی بازرگانیكردن بە مرۆڤ و دەستگیركردنی بازرگانانی مادەی هۆشبەر لە بەغدا و موسەننا ڕایگەیاند

ئەمنی
  • 24-02-2023, 17:25
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی بەرگری لەناوبردنی باندێكی بازرگانیكردن بە مرۆڤ و دەستگیركردنی بازرگانانی مادەی هۆشبەری لە پارێزگاكانی بەغدا و موسەننا ڕاگەیاند.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : لەكاتی لێدانی یەك لەدوای یەكی ئازاربەخشەكان دژی باندە تاوانكارییە ڕێكخراوەكان كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگری ئەنجامدەدرێت، بە پشتبەستن بە هەوڵە هەواڵگرییەكان و مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدا توانیان باندێكی تایبەتمەند لە بازرگانیكردن بە مرۆڤ لە شەقامی سەعدون لە بەغدا لەناوببەن و وە دەستگیركردنی (6) تۆمەتباریان لەوان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیكردن بە مرۆڤ و دەستگیركردنی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر لە بەغدا و موسەننا. 
    ئاماژەی بەوەشكرد : رێوشوێنی پێویست بەرامبەریان گیراوەتە بەر و ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كران، ئاماژەی بەوەشكرد : مەفرەزەكانی دیكەی بەڕێوەبەرایەتییەكە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری، توانیویانە بازرگانێك و پەرەپێدەرێكی ماددەی هۆشبەریش دەستگیربكەن لە ناوچەی كاڕاردە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : دەست بەسەر حەب و كریستاڵە ماددە هۆشبەرەكان و ئامێرەكانی ماددە هۆشبەرەكاندا گیراوە، جگە لەو ماتۆڕسكیلانەی لە پرۆسەی دابەشكردنەكەدا بەكارهێنراون، و بەپێی پێویست ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون.
     لە ڕاگەیەندراوەكەدا درێژەی زیاتر روونیكردەوە و وتی : لە هەمان چوارچێوە و لە ڕێگەی بەدواداچوونی ورد لەناو كەرتی بەرپرسیارێتیدا، مەفرەزەكانی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی پارێزگای موسەننا بە هەماهەنگی لەگەڵ كاروباری ماددە هۆشبەرەكان، (4٤) بازرگانی مادەی هۆشبەریان بە جیا دەستگیركرد لە ناوچەكانی پارێزگای موسەننا و فەرمانی دەستگیركردنیان لە دژی دەركردووە بەپێی بڕگەكانی مادەی (28) ماددە هۆشبەرەكان لە یاسای سزادان.