بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی سەرۆكی پەرلەمان محەمەد حەلبوسی پێشوازی لە سەرۆكی پەرلەمانی لیبیا عەقیلە ساڵح عیسا كرد.
لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی خۆیدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : حەلبوسی پێشوازی لە سەرۆكی پەرلەمانی لیبیا عەقیلە ساڵح عیسا كرد لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.