بەغدا - INA
ئەندامێكی پەرلەمانی لوبنان و ئەندامی لیژنەی جێبەجێكاری یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی میشێل موسا ئەمڕۆ هەینی دووپاتیكردەوە كە عێراق ڕۆڵێكی میحوەری بنەڕەتی و سەرەكی دەگێڕێت لە دامەزراندنی پەیوەندی نێوان وڵاتانی عەرەبی برا و چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی ناوچەكە كە ساڵانێكی زۆرە زاڵ بوون.
موسا لە میانی دانیشتنی سی و یەكەمی كۆنفرانسی لە بەغدا و بەپێی بەیاننامەیەكی بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: عێراق لە ڕێگەی ئەنجامدانی كۆبوونەوە و كۆنفرانسەوە جێپەنجەی ڕوونی هەیە بەمەبەستی نزیك بوونەوەی بۆچوونە جیاوازەكانی سیاسی ، ئاماژە بەوە دەكات كە دامەزراندنی ئەم كۆنفرانسە لە بەغدا بۆ خولی ئێستا پاڵنەرێكی تەواوی پێدەبەخشێت لە بەدواداچوونی كارێك كە لە بەرژەوەندی هەموو وڵاتانی عەرەبیدایە.
سەبارەت بەو بوومەلەرزەیەی كە سوریا و توركیای گرتەوە، ئەو ئەندام پەرلەمانە لوبنانییە ووتیشی: كە هەڵوێستێكی ڕوونی هاودەنگی لەگەڵ قوربانیانی ئەم كارەساتە سروشتییە دەبێت، جەختیشی لەوە كردەوە كە كاتێك بابەتی مرۆیی سنوورەكان هەڵدەوەشێنەوە، هاودەنگی و یەكگرتن لە نێوان هەمووان دروست دەبێت و ئەمەش نیگەرانی وڵاتانی عەرەبییە بەم كارەساتە، هیوادارم سوریا بگەڕێتەوە بۆ داگیركردنی كورسی خۆی لە كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی بۆ ئەوەی ڕۆڵی سەرەكی خۆی لە چەسپاندنی كردەوەی هاوبەشی عەرەبیدا بگێڕێت.