لیژنەی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی تاوتوێی پەسەندكردنی بودجەی خۆی بۆ ساڵی ئێستا دەكات

سیاسی
  • 24-02-2023, 16:32
  • +A -A

    بەغدا - INA- ویسام مەلا
    ئەندامێكی ئەنجومەنی نیشتمانیی میللی گەلی جەزائیر سدیق بخوش ئەمڕۆ هەینی دووپاتیكردەوە كە لیژنەی جێبەجێكاری یەكێتی پەرلەمانەكانی عەرەبی تاوتوێی پەسەندكردنی بودجەی ساڵی 2023 دەكات.
    بخوش لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: كۆنفرانسی 34ی سەرۆكی ئەنجوومەن و پەرلەمانە عەرەبییەكان لە چوارچێوەی پشتیوانیكردنی ئەنجوومەنە عەرەبییەكاندایە، ئاماژە بەوەی كە دوو لیژنە هەیە، 30 لیژنە نائاسایی و 31 لیژنە ئاسایین.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لیژنەی جێبەجێكاری یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی تاوتوێی زۆر خاڵی گرنگیان كرد كە دەكەونە چوارچێوەی چالاككردنی چەسپاندنی پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتانی ئەندام، ئاماژەی بەوەشكرد : چارەنووسی بارەگای كۆنفرانسی یەكێتییەكە لە لوبنان و لە تەرخانكردنی دارایی و بەشداریكردنی ئەندامێتیدا باس لە كێشە داراییەكانی بەردەم یەكێتییەكە كرا.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا : لیژنەی جێبەجێكار تاوتوێی زۆر خاڵی ستراتیژی دیكەی كرد كە یەكێتییەكە لە ساڵی 2023-2026 پەسەندی دەكات، هەروەها لیژنەكە تاوتوێی پەسەندكردنی بودجەی 2023 دەكات، جەختیشی لەوە كردەوە كە لیژنەی جێبەجێكار ڕاپۆرتی خۆی پێشكەش بە سەرۆكانی پەرلەمانی عەرەبی دەكات كە سبەی لە كۆنفرانسی 34دا بیخەنە ڕوو بۆ پەسەندكردنی.
    ئەمڕۆ هەینی لە بەغدای پایتەخت كارەكانی 31ەمین دانیشتنی نائاسایی لیژنەی جێبەجێكاری یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی كرایەوە.