بەغدا - INA-ویسام مەلا
ئەمڕۆ هەینی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمان ڕایدەگەیەنێت، ڕاسپاردەكانی پێشكەشی 34ەمین كۆنفرانسی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی كردووە، كە بڕیارە سبەی شەممە لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەبچێت، بۆ ئەوەی بەسەرۆكایەتیی عێراقدا پشتڕاست كرایەوە.
سەرۆكی لیژنەكە محەمەد سدیق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ بە سەرۆكایەتی لیژنەجێبەجێكاری یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی ڕاسپاردە و بڕیارەكانی دانیشتنی دوێنێش تاوتوێ كرا.
سدیق ئاماژەی بەوەشكرد : لە دانیشتنەكەدا ڕاسپاردەكانی دانیشتنی دوێنێی پەرلەمان پەسەندكرا، لە میانی دانیشتنی داهاتووشدا دانیشتنێكی نوێی دەستەی لیژنەی جێبەجێكارلە پەرلەمانی عەرەبی دەكرێتەوە.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە (29) كۆبوونەوەی یەكێتییەكەدا كە لە قاهیرەی پایتەختی میسر بەڕێوەچوو، ڕاسپاردەیەك دەرچوو كە كۆبوونەوەیەكی نائاسایی هەبێت بۆ چارەسەركردن و گفتوگۆكردن لەسەر دۆخی دارایی و پەسەندكردنی ڕاسپاردەكانی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە ڕاسپاردەكان دەخرێنە بەردەم كۆنفرانسی 34 كە سبەی شەممە بە سەرۆكایەتی سەرۆكی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت.
سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە پەرلەمانتار محەمەد سدیق، بە نوێنەرایەتی سەرۆكی یەكێتی پەرلەمانەكانی عەرەبی محەمەد حەلبوسی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ كارەكانی دانیشتنی (31) نائاسایی لیژنەی جێبەجێكاری پەرلەمانی عەرەبی دەستپێكرد .
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران كارەكانی دانیشتنەكە بریتی بوون لە و ڕاپۆرتی ئەمینداری گشتی یەكێتی و ژمێریاری كۆتایی ساڵی 2022، هەروەها ڕەشنووسی كارنامەی 34ەمین كۆنفرانسی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی2022 كە سبەی شەممە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت.