یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی كارنامەی كۆبوونەوەكانی لە بەغدا ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 24-02-2023, 14:28
  • +A -A

    بەغدا - INA- ویسام مەلا
    ئەمڕۆ هەینی یەكێتی پەرلەمانتارانی عەرەبی كارنامەی كۆبوونەوەكانی لەبەغدای پایتەختی ڕاگەیاند، هاوكات بەدەسپێكی گەڕانەوەی عێراق بۆ پێشەوەی هاریكاری عەڕە بی زانی.
    ئەندامی ئەنجومەنی شورای سەڵتەنی عومان ئەندامی دەستەی كارگێڕی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی حەمود بن ئەحمەد یەحیا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: كۆبوونەوەكانی یەكێتی لە بەغدا دێنە باس لەو بەربەستانە بكەن كە ڕێگری لە كاری سەندیكاكە دەكەن و چۆنیەتی تێپەڕاندنی بەربەستەكان، بۆ ئەوەی بتوانێت ستراتیژی تایبەت جێبەجێ بكات و میساق و ئامانجەكانی دەستەكە.
    یەحیا ووتیشی : زۆربەی ئاستەنگەكان لە ڕووی كارگێڕی و داراییەوەن، لەوانەش نەدانی پارەی بەشێك لە وڵاتان لە ڕووی داراییەوە و ئاماژەی بەوەشكرد : لیژنەی جێبەجێكردن پێشنیاری ئەنجامدانی دانیشتنێكی نائاسایی كرد بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئاستەنگەكان و دابینكردنی چارەسەر و پێشكەشكردنیان لە میانی كۆنفرانسەكەدا.
    جەختیشی لەوە كردەوە : كە هەموو شاندەكان بە كۆی دەنگ لەسەر ئەوە كۆك بوون كە سوپاس و ستایشی عێراق بكەن بۆ ئەو پێشوازییە باش و میواندارییە و پێیان وایە ئەم كۆبوونەوەیە دەسپێكی گەڕانەوەی عێراق بۆ پێشەوەی هاریكاری عەرەبی، بەو پێیەی عێراق لە هەموو بوارەكاندا ئامادە بوو.