ڕاگەیاندنی ئەمنی: (5) تەرمی تیرۆریستانی داعش لە سەڵاحەدین دۆزرایەوە

ئەمنی
  • 24-02-2023, 14:08
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ هەینی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند كە (5) تەرمی چەتەكانی تیرۆریستی داعش لە سەڵاحەدین دۆزراونەتەوە.
    لە ڕاگەیەندراوێكی شانەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : بەدواداچوون بۆ هەواڵی هێرشە ئاسمانییە ئازاربەخشەكانی شەوی ڕابردوو لەناو كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدین كە دوای چاودێری و بەدواداچوونی تەكنیكی هات لەلایەن پاڵەوانەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدین بە پلاندانان و سەرپەرشتیكردن و بەكارهێنانی هەوڵی تەكنیكی شانەی ئامانجكردنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان كە لەوێ دەستیپێكرد بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێك لە لیوای فەرماندەیی سەڵاحەدین لەژێر مەیدان بە سەرپەرشتی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدین شوێنی ئامانجداریان پشكنی.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هێزەكە پێنج تەرمی ئەندامانی باندە تیرۆریستییەكانی داعشیان دۆزیوەتەوە كە تێكچوو و پەرش وبڵاوبوو، هەروەها كەرەستەی جۆراوجۆریان لە جەرگەی دۆڵی عوزێم دۆزیوەتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هێزە ئەمنییەكانمان بڕیاریانداوە كۆتایی بە هەر بوونی توخمە تیرۆریستییە تاوانبارەكان بهێنن لە هەر شوێنێك بن، هێزەكانمان بەردەوام دەبن لە لێدانی حەشارگەی توخمە دۆڕاوەكان.