بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستگیركردنی دوو بازرگانێكی چەك لە بەغدای ڕاگەیاند.
ئاژانسەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە : لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان بۆ بەدواداچوون بۆ دۆسیەی بازرگانی چەك و قاچاخچێتی لە وڵاتدا،مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی هەوڵە هەواڵگریی و مەیدانییەكانیان چڕتر كردەوە و دوای ئەوەی زانیاری دروستیان دەستكەوت كە ئاماژەیان بە بوونی كۆمەڵێك بازرگانانی چەك لەناو كەرتی باكووری بەغدادا دەكرد.
ئاماژەی بەوەشكرد : هێزێك لەو دەزگایە بەپێی فەرمانی دادوەری بۆسەیەكیان داناوە كە بووەتە هۆی پێكدادان و ئاڵوگۆڕی تەقە، كە بووە هۆی برینداربوونی یەكێك لە ئەفسەرەكان و یەكێك لە تۆمەتبارەكان، دواتر دەستگیركران كە دوو بازرگان بوون كە بڕێكی زۆر چەك و دۆشكەیان لەبەردەستدا بوو لە جۆری (M4)
لە ڕاگەیەندراوەكەدا دووپاتكرایەوە لەگەڵ ئەو كەلوپەلانەی دەستیان بەسەردا گیراوە ڕەوانەی لایەنە یاساییە پەیوەندیدارەكان كران بۆ ئەوەی بەپێی یاسا ڕێكاری پێویست بەرامبەریان بگرنەبەر.