دەستگیركردنی 65داواكراو بە تۆمەتی تاوانكاری جۆراوجۆر لە میسان

ئەمنی
  • 24-02-2023, 13:30
  • +A -A

    میسان - INA
    ئەمڕۆ هەینی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای میسان دەستگیركردنی 65 داواكراوی بە تۆمەتی تاوانكاری جۆراوجۆر ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێكی سەركردایەتیەكە كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : هێزێكی هاوبەش لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی پۆلیس و فەوجەكانی فریاكەوتن ئۆپەراسیۆنێكی چالاكانەیان ئەنجامدا كە تەواوی شاری عمارە و قەزا و ناحیەكانی پارێزگاكەی لەخۆگرتبوو بۆ بەدواداچوون بۆ باندەكانی تاوان و كەسانی دەرەوەی یاسا و گەڕان بەدوای ئەو كەسانەی كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواكراون.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : ئۆپەراسیۆنەكە لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری دروست بووە، كە لە ئەنجامدا (65) تۆمەتبار لە چوارچێوەی سەرجەم بشەكانی بەرپرسیارێتی لە پارێزگا بە تۆمەتی تاوانكاری و كەرەستەی یاسایی جۆراوجۆر دەستگیركراون، ئەمە جگە لەوەی دەست بەسەرداگرتنی ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی سەرپێچیكار گیراوە بەهۆی پێشێلكردنی ڕێساكانی هاتوچۆ، جەختیشی لەوە كردەوە كە بەپێی یاسا ڕێوشوێنی پێویست بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.