بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محمد شیاع سودانی ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر پێكهێنانی فەرماندەیی فیرقەی 21 لە سوپای عێراق.
سەرچاوەیەكی باڵای ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) ڕایگەیاند :محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان لەسەر داوای وەزارەتی بەرگری ڕازی بووە بۆ پێكهێنانی سەركردایەتی فیرقەی 21 لە سوپادا.
ئاماژەی بەوەشكرد : بارەگای فیرقەی 21ی پیادە لە سەرچاوەكانی وەزارەتی بەرگری پێكدەهێنرێت، جوگرافیای كەرتەكانی فیرقەكەش لە پارێزگای سەڵاحەدین بڵاودەبێتەوە.