بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی دەستەی كەشناسی كەشوهەوای وڵات ڕاگەیاند، لە كاتێكدا پێشبینی سەقامگیریی كەشوهەوای كرد كە لە ماوەی چوار ڕۆژی داهاتوودا.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكە كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : كەشوهەوای وڵات بۆ سبەینێ شەممە ڕوون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەكانی ناوەڕاست، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكوور نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش كەمێك بەرز دەبنەوە لە چاو ڕۆژانی پێشوو.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : كەش و هەوای ڕۆژی یەكشەممە ڕوون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە هەموو ناوچەكانی وڵات، هاوكات پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە هەموو ناوچەكانی وڵات.
ڕوونیشیكردەوە : كەش و هەوای ڕۆژی دووشەممە ڕوون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە سەرتاسەری وڵات، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور، هەروەها لە ناوچەكانی باشوور كەمێك نزمتر دەبێت لە ڕۆژانی پێشوو.
ئاماژەی بەوەشكرد : كەش و هەوای وڵات بۆ سێشەممەی داهاتوو لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور روون دەبێت، لە كاتێكدا كەشوهەوای ناوچەی باكوور ورون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
لە خوارەوە خشتەی پلەكانی گەرما بۆ سبەی و شەممە و كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو دەخەینەڕوو: