بەغداد-INA
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی پلاندانان كەمبوونەوەی پێوەرەكانی نەخوێندەواری لە عێراق ڕاگەیاند، هاوكات دووپاتیكردەوە كە ڕێوشوێنەكانی وەزارەتی پەروەردە بەشداربوون لە كەمكردنەوەی ڕێژەی نەخوێندەواری.
عەبدولزەهرا هینداوی وتەبێژی وەزارەتەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاندووە : رێژەی نەخوێندەواری لە عێراق نزیكەی 12% لەنێو دانیشتوانی تەمەن 15 ساڵ و سەرووتر،ئاماژە بەوەش دەكات كە ئەم ڕێژەیە لەنێو ژنان بەرز دەبێتەوە بۆ نزیكەی 18% بە بەراورد بە 9% لەنێو پیاوان، هەروەها لە ناوچە گوندنشینەكاندا بەرز دەبێتەوە بۆ نزیكەی 20% لەكاتێكدا لە شارەكاندا بۆ نزیكەی 11% كەم دەبێتەوە.
ڕوونیشیكردەوە : ئەم پێوەرانە نزمن بە بەراورد لەگەڵ ئەوەی 10 ساڵ لەمەوبەر بوون،ئاماژەی بەوەشكرد : هۆكارەكانی دابەزینی ڕێژەی نەخوێندەواری بۆ دوو شت دەگەڕێتەوە، یەكەمیان بەرزی ڕێژەی زیادكردنی ناونووسین لە قۆناغی سەرەتایی بۆ نزیكەی 94% ، و دووەمیان سیاسەتەكانی وەزارەتی پەروەردەیە لە كردنەوەی ناوەندەكانی پەروەردەی خوێندن بۆ بەتەمەنەكان بەشدارییان كردووە لە كەمكردنەوەی ڕێژەی نەخوێندەواری لە عێراقدا.